Warning: Attempt to modify property of non-object in
/home/bawer/public_html/components/com_jomcomment/mambots.php on line
142
Warning: Attempt to modify property of non-object in
/home/bawer/public_html/components/com_jomcomment/mambots.php on line
142
تەندروستی
|
تەندروستی
|
|
سێ شەممە, 22 حوزەیران 2010 23:02 |
|
[لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ده‌ریخستووه، نه‌شتنی ددان‌و فه‌رامۆشكردنی، ته‌نها كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ددانه‌كان نابێت، به‌ڵكو كار ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی گشتی له‌شی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی دڵ. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی، كه ده‌رباره‌ی پاكڕاگرتنی ددان‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پزیشكی ددان له‌به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی گرنگی به‌پاك‌و خاوێنی ددانیان ناده‌ن (70%) كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی له‌شیان، به‌تایبه‌تی بۆ سه‌ر دڵ، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه لانی كه‌م دووجار ددانیان ده‌شۆن، كه‌متر دووچاری نه‌خۆشی ناوده‌م‌و دڵ ده‌بن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه پزیشكیه، گوێنه‌دان به‌پاك‌و خاوێنی ئه‌و به‌شه گرنگه‌ی له‌ش، هۆكارێك ده‌بێت بۆ تووشبوون به‌نه‌خۆشی مه‌ترسیداری وه‌ك گیرانی بۆرییه‌كانی دڵ.
پزیشكانی ددان له‌به‌ریتانیا ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر (11.000) یانزده هه‌زار كه‌س ئه‌نجامداوه‌و دواتر بۆیان ئاشكرابووه، كه ڕێژه‌ی (71%) یان ڕۆژانه كه دووجار ددانه‌كانیان ده‌شۆن‌و ساڵانه‌ش لانی كه‌م دووجار سه‌ردانی پزیشكی ددان ده‌كه‌ن، كه‌متر دووچاری نه‌خۆشی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ددانیان ناشۆن زیاتر دووچاری نه‌خۆشی ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی دڵ
|
|
|
تەندروستی
|
|
سێ شەممە, 22 حوزەیران 2010 22:59 |
|
ئێستا باشترین زەیت كە زیانی بۆ تەندروستی نەبێت، بەڵكو سوودی زۆری هەبێت بریتییە لە زەیتی زەیتوون كە بە زەیتی پلە یەك ناوزەد دەكرێت، چونكە سوودی تەندروستی زۆری هەیە و بەرانبەر بە پلەی گەرمی بەرز و دووبارە گەرمكردنەوە خۆڕاگرە. زەیتی زەیتوون چەورییە تاكە ناتێرەكانی تێدایە كە زۆر سوودبەخشە بۆ تەندروستی. هەروەها زەیتی زەیتوون گرنگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەكان، نەخۆشی شەكرە، شێرپەنجەی قۆڵۆن، هەوكردنی جومگەكان. هەروەها زەیتی زەیتوون لە نەخۆشی..........
دڵ دەتپارێزێت. لە جیاتی كەرە و چەورییەكانی تر، بڕێك زەیتی زەیتوون بخەرە سەر خۆراكە جۆراوجۆرەكانەوە لەپاش لێنان و ئامادەكردنیان. بەكارهێنانی بڕێكی كەمی زەیتی زەیتوون رۆژانە، ئاستی كۆلیستیرۆلی گشتی بە رێژەی 13.4% دادەبەزێنێت و ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ بە رێژەی نزیكەی 18% كەم دەكاتەوە، بە كرداری ئۆكسان ئەم جۆرەی كۆلیستیرۆل بەرپرسە لە نیشتنی یان جێگیربوونی چەوری لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا. زەیتی زەیتوون جگە لە چەورییە تاكە ناتێرەكان و ڤیتامین e، گەلێك مادەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت كە دڵ لە نەخۆشی دەپارێزن. زەیتی زەیتوون ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێنێت و پێویستی لەش بە هۆرمۆنی ئه نسۆلین كەم دەكاتەوە، هەروەها پەستانی بەرزی خوێنیش دادەبەزێنێت. خواردنی نزیكەی 9 گرام زەیتی زەیتوون رۆژانە، ئافرەت دەپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك. زەیتی زەیتوون ئەگەر و نیشانەكانی رەبو و هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان كەم دەكاتەوە، رێگرە لەبەردەم كەمبوونەوەی بارستایی ئێسكەكان(لاوازبوونی ئێسكەكان)، كۆئەندامی هەرس لە نەخۆشی دەپارێزێت بە تایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن و كولبوونی گەدە و دوازدەگرێ كە پەیدادەبن بە هۆی بەكتریایەك بە ناوی هێلیكۆبەكتیر كە لەناو شانەكانی ناوپۆشی گەدەدا دەژیت و هەوكردنێكی درێژخایەن پەیدا دەكات و پاشان كولبوون پەیدا دەكات. پاش ئەو هەموو زانیارییانەی سەرەوە، ئەوەش لە بیر نەكەیت كە زیاد بەكارهێنانی چەوری و زەیتەكان و زەیتی زەیتوونیش لەوانەیە كە دوچاری زیادببوونی كێشی لەش یان دوچاری قەڵەویت بكات، چونكە یەك گرام زەیتی زەیتوون وەكو هەموو چەورییەكانی تر 9 كالۆری وزە بە لەش دەدات |
|
|
|
|
|
|