Warning: Attempt to modify property of non-object in /home/bawer/public_html/components/com_jomcomment/mambots.php on line 142

Warning: Attempt to modify property of non-object in /home/bawer/public_html/components/com_jomcomment/mambots.php on line 142
چوار شەممە, 30 حوزەیران 2010 22:44

بێگومان هه‌موومان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتى برِوامان به‌ په‌ روه‌ رد گار هایه‌، رِه‌ نگه‌ لاى هه‌ ندێك كه‌س خستنه‌رِووی ئه‌م باسه‌ سه‌ یر بێت، به‌ڵام ئه‌م باسه‌ وه‌ڵامى (كه‌سێك)ى ناسراوه‌ له‌ ئاستێكى به‌ رزدا له‌ كوردستان، كه‌ له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كوَمه‌ڵێكدا، به‌ رِاشكاوی وتبوى من خودا ناناسم، ده‌زانم خودایه‌ك هه‌یه‌ به‌ڵام نازانم كێیه‌؟ هیوادارم ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ وه‌ڵامێكى ته‌ واو بێت بوَ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌و شێوه‌یه‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌، دڵنیام سودى بوَ (عقیده‌) هه‌مووان ده‌بێت، با ئێمه‌ش ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ له‌ یاد نه‌كه‌ین، چونكه‌ یاده‌كان به‌ سوودن بوَ برِواداران.
وه‌ ك ئاشكرایه‌، یه‌كێك له‌ ناوه‌ جوانه‌ كانى په‌روه‌ردگار (الڤــاهر) واته‌: بوونى دیاره‌ له‌ رِێگه‌ى به‌ڵگه‌ى دروستكراوه‌ كانییه‌وه‌، هه‌ رشتێك له‌ بووندا بێت ئه‌وا به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و.
پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه‌ وسلم) ده‌ فه‌ رموێت: (من عرف نفسه‌ عرف به‌) واته‌ ئه‌وه‌ ى خوَى بناسێت، خاوه‌نه‌كه‌شى كه‌ (په‌روه‌ردگاره‌) ده‌ ناسێت، هه‌رچه‌ نده‌ باسى (خوَ ناسین) ده‌ توانرێت قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ده‌ مه‌وێت، ئامانج به‌ ده‌سته‌وه‌ بده‌م و بوارى بیركردنه‌وه‌تان زیاتر بده‌ م له‌ باسه‌ كه‌ ى خواره‌وه‌، وه‌ ك ئاشكرایه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌ فه‌ رموێت: (لقد خلقنا الانسان في احسن تقويم ) 
((له‌ كاتى تێرِوانین و بیركردنه‌وه‌ماندا جیاوازیه‌كى زوَر گه‌وره‌مان بوَ ده‌رده‌كه‌وێت له‌ باڵاده‌ ستى ئێمه‌ى مروَڤ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كانى تردا، ئیتر ئایا جیاوازى له‌ تواناى ژیریماندا بێت كه‌ زوَر باڵاتره‌، له‌ چاو زینده‌وه‌رانى تر، یان له‌ تواناو ده‌ سته‌ڵاتماندا بێت، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى مروَڤ و جیاوازى بوونى له‌ چاو زینده‌وه‌راندا به‌ ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك بیر ده‌ كه‌ ینه‌وه‌، بوَ نموونه‌ له‌ تواناى دروستكردنه‌كان و پیشه‌و له‌ جیاوازى له‌ دروستبوونى شێوه‌ و رِووخسارو ئاداب و هه‌ڵسوكه‌وت و جل وبه‌رگ و شوێنى پشوودان، هه‌رگیز ئه‌م سیفاتانه‌ له‌ زینده‌وه‌راندا نییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى سنوردار نه‌بێت. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش، به‌سه‌ بوَ مروَڤی ژیر كه‌ بزانێت خاوه‌نێك و سه‌رپه‌رشتیارێك له‌ سه‌ریه‌وه‌ بوونى هه‌یه‌و بىَ هوده‌ دروستى نه‌ كردووه‌، به‌ڵكو به‌ ئامانج و تاقیكردنه‌وه‌ هێناویه‌تییه‌ سه‌ر زه‌وى و دوای ته‌وابوونی مۆڵه‌تی ژیانی ده‌یباته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ لێوه‌ی هاتووه‌، واته‌ په‌روه‌ردگار مرۆڤی له‌ خاك دروستكردووه‌، ده‌یكاته‌وه‌ به‌ خاك... تێكرِاى بوونه‌وه‌رى سه‌رزه‌ویشى له‌ خزمه‌تی مرۆڤدا فه‌راهه‌م هێناوه‌...
كوَتایی ئه‌م باسه‌ به‌م دوو ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ ده‌هێنم كه‌ باسى بیركردنه‌وه‌ له‌ خۆمان و دروستكراوه‌ كان ده‌كات: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:
{سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْ و شَهِيدٌ {53} / فصلت .
واته‌: ئێمه‌ له‌ ئاینده‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی سه‌رسورِهێنه‌ریان نیشان ده‌ده‌ین، له‌ ئاسۆكانی بوونه‌وه‌رداو له‌ خودی خۆشیاندا، (بێگومان ئاشكرایه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می زانستیدا چه‌نده‌ نهێنییه‌كانی بوونه‌وه‌ر ئاشكرابووه‌، زاناكان به‌ گشتی و زاناكانی ئه‌ستێره‌ناسی به‌ تایبه‌تی سه‌رسامن له‌ ورده‌كاریی و دامه‌زراوه‌یی و گه‌وره‌یی و فراوانی ئه‌م گه‌ردوونه‌، هه‌روه‌ها له‌ ئاڵۆزی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی و ده‌روونی ئاده‌میزاد)، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی تا چاك بۆیان رِوونبێت و دڵنیابن كه‌ ئه‌و زاته‌ حه‌ق و رِاست و رِه‌وایه‌، ئایا شایه‌تی په‌روه‌ردگارت به‌س نییه‌ كه‌ به‌ ته‌واوی ئاگاو زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێك؟! (له‌ هه‌موو كات و شوێنێكدا) !
وقال تعالى: {وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِّلْمُوقِنِينَ {20} وَفِي أَنفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ {21} / الذاريات .
بێگومان له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه‌ (له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و زانیاری خودا) بۆ كه‌سانێك كه‌ به‌ شوێن دڵنیاییدا ده‌گه‌رِێن – هه‌روه‌ها له‌ خودی خۆشتاندا (له‌ هه‌موو خانه‌یه‌كی له‌شدا، له‌ هه‌موو ئه‌ندامێكدا، له‌ هه‌موو كۆ ئه‌ندامێكدا، له‌ رِۆح و نه‌فس و عه‌قڵدا....، به‌لگه‌ی بێسنوور هه‌یه‌ له‌سه‌ر زانایی و به‌ توانایی و جوانكاری زاتی به‌دیهێنه‌ر) ئایا ئه‌وه‌ بۆ بیناییتان ناخه‌نه‌ كار ؟!

 
سێ شەممە, 22 حوزەیران 2010 22:55

كاتێك هەر یەكێك لە ئێمە دووچاری ناخۆشی، یان گرفتێك دەبین، هاوار دەكەین‌و دەڵێین: ژیان پڕە لە دەردەسەری‌و ناخۆشی‌و خەم‌و خەفەت، كاتێك هەر یەك لە ئێمە دووچاری گەرماو ناڕەحەتییەك، یا دەردەدارییەك بووین، بە دڵنیاییەوە دەڵێین: مرۆڤ هیچ كات ئیسراحەت لە ژیان ناكات!
ئەمە حاڵ‌و بیركردنەوەی زۆرێك لە مرۆڤەكانی ئەمڕۆیە، لە ڕاستیدا پێویستە هەر یەك لە ئێمە بە هۆشیارییەوە ژیان بگوزەرێنین، ئەگەرنا كاتێك كەسێك فێڵێكی لێكردین، یان درۆیەكی لەگەڵا كردین بە ڕەشبینی‌و نائومێدییەوە بۆ ژیان دەڕوانین‌و دەڵێین: ژیان پڕە لە مرۆڤی گورگ ئاسا!
لەم وتارەدا داوا لە تۆی خوێنەر دەكەم، بە جوانی‌و سەرنجی وردەوە بڕوانیت بۆ ژیان، هیوا بە خۆت بدەو هەمیشە خێرو چاكە‌و خۆشەویستی بڵاو بكەرەوە، ئەگەر وانەكەیت ئەوا لە دنیادا لە دەوروبەرت بێ هیواو ڕەشبین دەبیت! یان دەبیتە كەسێك هەمیشە هەواڵی ڕەشبینی‌و بێ هیوایی‌و نائومێدی بڵاودەكەیتەوە.
لەو كەسانە مەبە كە هەمیشە دەڵێن: مرۆڤ تیاچووە، ژیان نەماوە، پڕە لە ناڕەحەتی، هەرگیز هەناسەیەكی خۆشی هەڵناكێشین، بە پێچەوانەوە ببە بەو مرۆڤەی بە هیواو ئاوات‌و گەشبینییەوە بۆ ژیان دەڕوانێت، چیرۆكی گەشبینان بخوێنەرەوەو هەوڵا بدە وەكو ئەوان بیربكەیتەوە، با پێكەوە لەم چیرۆكە كورتە ڕابمێنین:
دەگێڕنەوە پیاوێكی باش‌و گەشبین‌و خواناس، بە بیابانێكدا دەڕۆیشت، لە ڕێگەدا چاوی كەوت بە پیاوێك لەسەر ئەو لمە گەرمەی بیابان زۆر بە خەمبارییەوە ڕاكشابوو، حاڵی زۆر خراپ بوو، ڕەنگی زەرد هەڵگەڕابوو، وەخت بوو گیان بدات، بە دەنگێكی كزۆڵەوە سكاڵای تینویەتی‌و برسییەتی دەكردو دەیگوت: كێ قومێك ئاوم پێ دەدات، كێ تیكەیەك نانم دەداتێ، كێ بە هانامەوە دێ‌و لەم برسێتییە ڕزگارم دەكات؟
پیاوە باشەكە زۆر بەزەیی بە حاڵیدا هاتەوە، هەر بۆیە لە ئەسپەكەی دابەزی‌و خواردن‌و ئاوی بۆ برد، لەو بیابانە چۆڵا‌و بێروونەدا كە جگە لە خودا دەنگی بە هیچ كەس نەدەگەیشت، هەموو داواكارییەكانی بۆ جێبەجێكرد، پاش ئەوەی نان‌و ئاوی خواردو زۆر سوپاسی ئەم پیاوە باشەی كرد، لە هەمان كاتدا داوای لێكرد لە دوای خۆیەوە سواری بكات‌و لەو بیابانە چۆڵە ڕزگاری بكات، تا دەگاتە شوێنێك ئاوەدانی لێبێت!
پیاوە باشەكە پێی گوت: نا لە دوای خۆمەوە سوارت ناكەم، بەڵكو تۆ سەركەوە سەر پشتی ئەسپەكەو من بە پێ دەڕۆم، هەر چەندە سەرەتا پێداگری كرد، بەڵام سەرەنجام ڕازی بوو، پێكەوە ڕۆیشتن، خاوەن ئەسپ پیادەو لێقەوماویش بە سواری، تا ئەو كاتەی نزیك بوونەوە لە ئاوەدانی، وتی: تۆ پێویست بە حەوانەوەیەو ماندوویت، نۆرەی منە بە پێ بڕۆم، لەم قسانەدا بوو، جڵەوی ئەسپەكەی توند كردو غاریداو خاوەن ئەسپ‌و فریاد ڕەسەكەی بیابانی جێهێشت! لە خاوەن ئەسپ دوور كەوتەوە، خاوەن ئەسپ سەرەتا سەری سوڕما چی ڕوو دەدا؟!
پاشان بیری كردەوەو زانی ئەو كابرایەی لە كەناری مەرگ بوو، دزەو ئەوە پلان بووە بۆئەوەی ئەسپەكەی لێ بدزێت! خاوەن ئەسپ بانگی كرد: تكایە بووەستە تەنها یەك قسەت پێ دەڵێم پاشان بڕۆ!
سوودی نەبوو، بۆ جاری دووەم بانگی كردەوە: ڕەحمەتی خودات لێبێت، بەڵێن بێت ئەسپەكەم ناوێتەوەو بۆ تۆ بێت، تەنها ڕابووەستەو گوێبگرە با یەك قسەت پێ بڵێم!
دزەكە كاتێك گوێی لەم قسەیە بوو لە دوورەوە وەستاو وتی: فەرموو چیت دەوێت بێڵێ: گوێم لێتە!
دەزانن ئەم پیاوە چی پێ گوت؟ ڕەنگە هەموومان وا خەیاڵا بكەین‌و بڵێین، پێی وتووە ئەمە وەڵامدانەوەو پاداشتی چاكەكەم بوو؟ یاخود ڕەنگە وا هەست بكەین ویستوویەتی بە هەر فێڵێك بێت بە دەم قسە كردنەوە لێی نزیك بێتەوەو ئەسپەكەی لێ بسەنێتەوە! نا خۆشەویستان ئەم پیاوە باشە بە كابرای دزو بێ وەفای گوت: سوێندت دەدەم بە خودا، ئەم كارەت لای خەڵكی باس مەكە، نەبادا بە بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگ‌و باسە خەڵكی چاكەو پیاوەتیان لا ناشیرین ببێت‌و یارمەتی لێقەوماوان نەدەن!!
داواكاری ئەم پیاوە لێبوردەو بەخشندەیە لەو كەسەی پەلاماری ئەسپەكەی داوەو فڕاندوویەتی، لەو كەسەی لە لێواری مەرگ ڕزگاری كردووەو لە بیابانی چۆڵا‌و بێرووندا بە هانایەوە چووە، ئەوەیە كە داوای لێدەكات هەواڵەكە لای خەڵكی باس نەكات، نەبادا خەڵكی لە پیاوەتی‌و چاكەكردن دوور بكەونەوە!
ڕەنگە ئەم هەڵوێستەت بە لاوە سەیر بێت، بەڵام ئەم كەسە چاكەی نەكردووە بۆ ئەوەی مرۆڤ پاداشتی بداتەوە، ئەو تەنها لەبەرخاتری خودایەك چاكەكارە كە هیچ چاكەیەكی لێ ون نابێت، بۆیە هیچ كات لە چاكە كردن پەشیمان نییە!
هەربۆیە داوا لە دزەكە دەكات‌و دەڵێت: ئامان زمانت بگرەو ئەم ڕووداوە بۆ كەس نەگێڕیتەوە، نەبادا بیرۆكەی خراپ‌و ڕەشبینانە لە نێو خەڵكیدا بڵاو ببێتەوەو بترسن لە یارمەتیدان‌و هاریكاریكردنی لێقەوماوان!
سەرنج بدە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ، خەڵكی بە پێچەوانەی ئەم پیاوە باشەوەن، زۆر كەم لە دەمی خەڵكی چاكەو پیاوەتی‌و هەڵوێستی مەردانە دەبیستین، هەر كەس بدوێنی گلەیی لە دەوروبەرو دۆستەكانی دەكات، نموونەگەلێك دەبیستین كە جگە لە بڵاوكردنەوەی ڕەشبینی‌و نا ئومێدی سوودێكی تری نییە!
ئێستا دەپرسین ئایا دەكرێت لەمەودوا چاكە كاران‌و گەشبینان بكەینە سەرمەشقی خۆمان‌و چاویان لێ بكەین؟
دەگونجێت ئێمەش لەمەودوا تەنها بیرۆكە چاكەكان‌و گەشبینەكان بڵاوبكەینەوە، لە بەرامبەردا هەوڵا بدەین بیرۆكە خراپ‌و كردارە ناشیرینەكان بشارینەوەو باسیان نەكەین؟
چ زیانێكی هەیە ئەگەر بە شێوەیەكی پۆزەتیف بیر بكەینەوەو هانی نەوەكانمان بدەین بۆ سەركەوتن‌و هەڵوێستی مەردانەو چاكەو پیاوەتی كردن؟
بۆچی هەمیشە ڕەشبینانە بۆ دنیاو دەوروبەرەكەمان دەڕوانین‌و هەموو پەنجەرەی هیواو ئاوات‌و گەشبینییەكان لەسەر خۆمان دادەخەین؟!
كەواتە خوێنەری ئازیز وەرە با پێكەوە بەڵێن بدەین، لەمەودوا تەنها هیواو ئاوات‌و گەشبینی بڵاوبكەینەوە، با بەردەوام هەواڵی خۆش بە خەڵكی ڕابگەیەنین، هەر چەندە دووچاری ناخۆشی‌و ناڕەحەتیش هاتبین، بزانە كە بەرەكەت‌و ڕەحمەتی خودا یەكجار زۆرەو خەزێنەو گەنجینەكانی بێ سنوورە.
وەرە با هەموو شتێكی جوان‌و چاك گەورە بكەین‌و بڵاوی بكەینەوە، هەموو شتە ناشیرین‌و خراپەكانیش بچووك بكەینەوەو بیان شارینەوەو هیچ كات نەیان دركێنین!
بزانە ئەمە كارێكی پێویست‌و گرنگە لەم زەمانەی زۆرێك لە خەڵكی سكاڵای بێزاری‌و نائومێدی بووەتە ویردی سەرزاریان.
وەكو ڕووناكی خۆر بە، بە تیشكی ڕووناك‌و زێڕینی هەورە ڕەشەكان دادەپۆشێت، بەهرەو بەخششەكانی خودا بۆ خەڵكی باس بكە، ئازارەكانی ژیانیان لەسەر سووك بكە بە ئاڕاستەكردنیان بۆ ڕووناكی‌و بیركردنەوەی لەبارو پۆزەتیف، چاكەكانیان بۆ دەربخەو خراپەكانیان بشارەوە.

ئا/ بەرزان ئەبوبەكر ڕەشید
له‌ گۆڤاری بڕیار بڵاو کراوه‌ته‌وه‌

 
سێ شەممە, 22 حوزەیران 2010 22:38

ئێمە ئەوە دەزانین کە ڕۆژانە لەشمان بڕێکى زۆر لە تیشکى کارۆموگناتیسى وەردەگرێت،ئەوەش دیارى ئەو ئامێرانەیە بۆت کە بەکاریان دەهێنیت بە هەموو جۆرێکیانەوە،یان بەهۆى ڕووناکی کارەباوە،ئەم تیشکانە هیچ سوودێکیان نى یە بۆت...
تۆ ئامێرێکى پێشوازى لە جۆرەها شەپۆل و تیشکى کارۆموگناتیسى دەکەیت بێ ئەوەى هەستى پێ بکەیت...
سەرت ئازارى دەبێت....هەست بە دڵتەنگى و هەناسە توندى دەکەیت...تەمەڵى و سستى دەتگرێت...وە چەندین جۆرى ترى ئازارت تووش دەبێت....
بیرت نەچێت ئەوە زانیارییەکى گرنگە .... تۆش هەست بەهەموو ئەوانە دەکەیت...ئەى ڕزگار بوون چۆن دەبێت؟؟
توێژەرێکى ڕۆژئاوایى ناموسڵمان لە توێژینەوە زانستیەکەیدا گەشتە ئەوەى:
باشترین ڕێگە بۆ دەرباز بوونى لەشى مرۆڤ لەو بارگە کارەباییە موجەبانەى ئازارى دەدات بریتییە لەوە کە ناوچاوانى زیاتر لە جارێک بخاتە سەر زەوى ،لەبەر ئەوەى زەوى بارگەى کارەبایی سالبە بارگە موجەبەکان ڕادەکێشێت،هەروەک ئەو سلکى کارەباییانەى بە زەوى دەگەیەنرێت لە بیناکاندا ....
ناوچەوانت بخەرە سەر زەوى تا بارگە زیان بەخشەکان لەلەشت بکرێنە دەرەوە ....
توێژینەوەکە دەڵێت: ناوچەوان ڕاستەوخۆ بخرێتە سەر زەوى واتە خاک باشترە...
لەوەش باشتر ئەوەیە کاتێک ناوچەوانت لەسەر زەوییە با ئاڕاستەت بەرەو مەرکەزى زەوى بێت ..چونکە لە حاڵەتەدا بەشێوەیەکى گەورە و بەهێز بارگەکان نامێنن....
هەواڵێکى دڵخۆش کەرە کە دەزانین لە ڕووى زانستەوە دەرکەوتووە کە مەرکەزى زەوى شارى(مەککەى پیرۆز)ە...!!
وە (کەعبە)ش تەوەرى زەوى یە بەتەواوەتى ،هەروەک شارەزایانى جوغرافى بەیەک دەنگى لەگەڵ زانایانى تایبەتى ئەو بوارە ئەوەیان سەلماندووە..!!
کەواتە ئەوە کڕنووش(سوجدە) بردنە لە نوێژەکانت دا ....ئەى موسڵمان...
ئەوە حاڵەتێکى نمونەیى یە بۆ خاڵى کردنەوەى بارگەى کارەبایى زیان بەخش....
وە ئەوە شێوازێکى نمونەییە بۆ نزیک بوونەوەت لە خالقى ئەم گەردوونە و داهێنەرى کەون و کائینات!!
پاک و بێگەردى بۆ خواى گەورەى باڵادەست ....

 
یەک شەممە, 20 حوزەیران 2010 17:56


ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ له‌ لایه‌ن بانگخوازێكه‌وه‌ خۆی ده‌یگێرِێته‌وه‌و ده‌ڵێت: رِوژێكیان كورِی یه‌كێك له‌ بازرگانه‌كان سه‌ردانی كردمء

 

 
شەممە, 19 حوزەیران 2010 20:30

قيل أن جبريل علية السلام أتى النبي صلى الله علية وسلم فقال :- 

يا محمد ، السلام يقرئك السلام ، و يخصك بالتحية و الإكرام ، و قد أوهبك هذا الدعاء الشريف 

يا محمد ، ما من عبد يدعو وتكون خطاياه و ذنوبه مثل أمواج البحار ، و عدد أوراق الأشجار ، و قطر الأمطار و بوزن السموات و الأرض ، إلا غفر الله تعالى ذلك كله له . 

يا محمد ، هذا الدعاء مكتوب حول العرش ، و مكتوب على حيطان الجنة و أبوابها ، وجميع ما فيها .. 
أنا يا محمد أنزل بالوحي ببركة هذا الدعاء و أصعد به ، و بهذا 
الدعاء تفتح أبواب الجنة يوم القيامة ، و ما من ملك مقرب إلا تقرب إلى ربه ببركته . 
ومن قرأ هذا الدعاء أمن من عذاب القبر ، ومن الطعن والطاعون وينتصر ببركته على أعدائه 


يا محمد ، من قرأ هذا الدعاء تكون يدك في يده يوم القيامة ومن قرأ هذا الدعاء يكون وجهه كالقمر ليلة البدر عند تمامها ، و الخلق في 
عرسات القيامة ينظرون إلية كأنه نبي من الأنبياء . 

يا محمد ، من صام يوما واحد وقرأ هذا الدعاء ليلة الجمعة أو يوم الجمعة أو في أي وقت كان ، أقوم على قبره ومعي براق من نور – عليه سرج من ياقوت أحمر ، فتقول الملائكة : يا إله السموات والأرض ، من هذا العبد- فيجيبهم النداء ، يا ملائكتي هذا عبد من عبيدي قرأ الدعاء في عمرة مرة واحدة . ثم ينادي المنادي من قبل الله تعالى أن اصرفوه إلى جوار إبراهيم الخليل علية السلام وجوار محمد صلى الله عليه وسلم 

يا محمد ، ما من عبد قرأ هذا الدعاء إلا غفرت ذنوبه ولو كانت عدد نجوم السماء ومثل الرمل والحصى ، و قطر الأمطار ، و ورق الأشجار ، و وزن الجبال و عدد ريش الطيور ، وعدد الخلائق الأحياء و الأموات ، و عدد الوحوش و الدواب ، يغفر الله تعالى ذلك كله ، ولو صارت البحار مدادا و الأشجار أقلاما والإنس والجن والملائكة ، و خلق الأولين و الآخرين يكتبون لي يوم القيامة لفي المداد وتكسر الأقلام ولا يقدرون على حصر ثواب هذا الدعاء.


_الدعاء _
بسم الله الرحمن الرحيم 
لا إله إلا الله الملك الحق المبين 
لا إله إلا الله العدل اليقين 
لا إله إلا الله ربنا ورب آبائنا الأولين 
سبحانك إني كنت من الظالمين 
لا إله إلا الله وحده لا شريك له 
له الملك و الحمد يحي ويميت وهو حي لا يموت بيده الخير وإليه المصير 
وهو على كل شيء قدير. 
لا إله إلا الله إقرارا بربوبيتة 
سبحان الله خضوعا لعظمته 
اللهم يا نور السماوات و الأرض ، يا عماد السماوات الأرض ، يا جبار السماوات والأرض ، يا ديان السماوات والأرض ، يا وارث السماوات والأرض ، يا مالك السماوات والأرض ، يا عظيم السماوات والأرض ، يا عالم السماوات والأرض ، يا قيوم السماوات والأرض ، يا رحمن الدنيا ورحيم الآخرة . 
اللهم إني أسألك ، أن لك الحمد ، لا إله إلا أنت الحنان المنان ، بديع السماوات و الأرض ، ذو الجلال و الإكرام ، برحمتك يا أرحم 
الراحمين . 
بسم الله أصبحنا و أمسينا أشهد أن لا إله إلا الله و أن محمد رسول الله ، وأن الجنة حق ، والنار حق ، وأن الساعة آتية لا ريب فيها ، 
و أن الله يبعث من في القبور . الحمد لله الذي لا يرجى إلا فضله ، ولا رازق غيره . 
الله أكبر ليس كمثله شيء في الأرض و لا في السماء وهو السميع البصير. 
اللهم إني أسألك في صلاتي ودعائي . بركة تطهر بها قلبي، وتكشف بها كربي ، وتغفر بها ذنبي ، وتصلح بها أمري ، وتغني بها فقري ، وتذهب بها شري ، وتكشف بها همي وغمي، وتشفي بها سقمي ، وتقضي بها ديني، وتجلو بها حزني ، وتجمع بها شملي ، وتبيض بها وجهي. 
يا أرحم الراحمين 
اللهم إليك مددت يدي، وفيما عندك عظمت رغبتي. فأقبل توبتي، وأرحم ضعف قوتي، وأغفر خطيئتي، وأقبل معذرتي، وأجعل لي من كل خير نصيبا ، والى كل خير سبيلا برحمتك يا أرحم الراحمين . 
اللهم لا هادى لمن أضللت ، ولا معطى لما منعت ، ولا مانع لما أعطيت ، ولا باسط لما قبضت ، ولا مقدم لما أخرت ، ولا مؤخر لما قدمت . 
اللهم أنت الحليم فلا تعجل ، وأنت الجواد فلا تبخل ، وأنت العزيز فلا تذل ، وأنت المنيع فلا ترام ، وأنت المجير فلا تضام ، و أنت 
على كل شيء قدير. 
اللهم لا تحرمنا سعة رحمتك ، وسبوغ نعمتك ، وشمول عافيتك ، وجزيل عطائك ، و لا تمنع عنى مواهبك لسوء ما عندي ، ولا جازني بقبيح عملي، ولا تصرف وجهك الكريم عنى برحمتك يا أرحم الراحمين . 
اللهم لا تحرمني وأنا أدعوك ... ولا تخيبني و أنا أرجوك . 
اللهم إني أسألك يا فارج الهم ، و يا كاشف الغم ، يا مجيب دعوة المضطرين ، يا رحمن الدنيا ، يا رحيم الآخرة ، أرحمني برحمتك . 
اللهم لك أسلمت، وبك آمنت، وعليك توكلت ، وبك خاصمت وإليك حاكمت ، فاغفر لى ما قدمت و ما أخرت ، وما أسررت وما أعلنت ، وأنت المقدم وأنت المؤخر . لا إله إلا أنت الأول والأخر والظاهر و الباطن ، عليك توكلت ، وأنت رب العرش العظيم . 
اللهم آت نفسي تقواها ، وزكها يا خير من زكاها ، أنت وليها و مولاها يا رب العالمين اللهم إني أسألك مسألة البائس الفقير- وأدعوك دعاء المفتقر الذليل، لا تجعلني بدعائك رب شقيا ، وكن بي رءوفا رحيما يا خير المئولين ، يا أكرم المعطين، يا رب العالمين . 
اللهم رب جبريل وميكائيل و أسرافيل وعزرائيل، أعصمني من فتن الدنيا و وفقني لما تحب و ترضى ، وثبتني بالقول الثابت في الحياة الدنيا وفي الآخرة – ولا تضلني بعد أن هديتني وكن لي عونا ومعينا ، وحافظا و ناصرا. 
آمين يا رب العالمين 
اللهم أستر عورتي و أقبل عثرتي، و أحفظنى من بين يدي و من خلفي ، وعن يميني و عن شمالي ، ومن فوقي ومن تحتي ، ولا تجعلني من الغافلين اللهم إني أسألك الصبر عند القضاء ، و منازل الشهداء ، و عيش السعداء ، و النصر على الأعداء ، و مرافقة الأنبياء، يا رب العالمين 
*امين يا ارحم الراحميين.
اسلام

 


حوكمی نوێژ نەكەر

قورئان بخوێنەوە لە باوەڕ

نامیلەكەیەك

گەڕان لە ماڵپەری باوەڕ

زیكر بەدەنگی باوكی ئەسماء

پێرستی ماڵپەر

فتوا بۆ ئافرەتان

قەڵای موسڵمان

دوعا‌ء بەدەنگی سعد الغامدي

پەروەردە

چاكه‌ بكه‌!
چاكه‌ بكه‌! و/دیڤان مظفر         كه‌سیكی فه...

تەندروستی

پاكردنه‌وه‌ی‌ ددانه‌كان ته‌ندروستی‌ له‌ش ده‌پارێزێت
[لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ریتانی ده‌ریخستووه‌، نه‌ش...
زەیتی زەیتوون باشـــــترین زەیــته‌ که‌زیانی بۆ ته‌ندروستی نه‌بێت
ئێستا باشترین زەیت كە زیانی بۆ تەندروستی نەبێت، بەڵكو ...

ئاينى ئيسلام

به‌ڵگه‌یه‌كى به‌ هێز، بوَ برِوابوون به‌ بوونی په‌روه‌ردگار
بێگومان هه‌موومان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتى برِوامان به‌ ...
چاکه‌کان ئاشکرا بکه‌، خراپه‌کان بشاره‌وه‌
كاتێك هەر یەكێك لە ئێمە دووچاری ناخۆشی، یان گرفتێك دەب...