|
چوار شەممە, 30 حوزەیران 2010 22:44 |
|
بێگومان هه‌موومان به شێوه‌یه‌كی گشتى برِوامان به په روه رد گار هایه، رِه نگه لاى هه ندێك كه‌س خستنه‌رِووی ئه‌م باسه سه یر بێت، به‌ڵام ئه‌م باسه وه‌ڵامى (كه‌سێك)ى ناسراوه له ئاستێكى به رزدا له كوردستان، كه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كوَمه‌ڵێكدا، به رِاشكاوی وتبوى من خودا ناناسم، ده‌زانم خودایه‌ك هه‌یه به‌ڵام نازانم كێیه؟ هیوادارم ئه‌م به‌ڵگه‌یه وه‌ڵامێكى ته واو بێت بوَ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌و شێوه‌یه بیر ده‌كه‌نه‌وه، دڵنیام سودى بوَ (عقیده) هه‌مووان ده‌بێت، با ئێمه‌ش ئه‌م به‌ڵگه‌یه له یاد نه‌كه‌ین، چونكه یاده‌كان به سوودن بوَ برِواداران. وه ك ئاشكرایه، یه‌كێك له ناوه جوانه كانى په‌روه‌ردگار (الڤــاهر) واته: بوونى دیاره له رِێگه‌ى به‌ڵگه‌ى دروستكراوه كانییه‌وه، هه رشتێك له بووندا بێت ئه‌وا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و. پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) ده فه رموێت: (من عرف نفسه عرف به) واته ئه‌وه ى خوَى بناسێت، خاوه‌نه‌كه‌شى كه (په‌روه‌ردگاره) ده ناسێت، هه‌رچه نده باسى (خوَ ناسین) ده توانرێت قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ده مه‌وێت، ئامانج به ده‌سته‌وه بده‌م و بوارى بیركردنه‌وه‌تان زیاتر بده م له باسه كه ى خواره‌وه، وه ك ئاشكرایه خواى گه‌وره ده فه رموێت: (لقد خلقنا الانسان في احسن تقويم ) ((له كاتى تێرِوانین و بیركردنه‌وه‌ماندا جیاوازیه‌كى زوَر گه‌وره‌مان بوَ ده‌رده‌كه‌وێت له باڵاده ستى ئێمه‌ى مروَڤ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كانى تردا، ئیتر ئایا جیاوازى له تواناى ژیریماندا بێت كه زوَر باڵاتره، له چاو زینده‌وه‌رانى تر، یان له توانا‌و ده سته‌ڵاتماندا بێت، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى مروَڤ و جیاوازى بوونى له چاو زینده‌وه‌راندا به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك بیر ده كه ینه‌وه، بوَ نموونه له تواناى دروستكردنه‌كان و پیشه‌و له جیاوازى له دروستبوونى شێوه و رِووخسارو ئاداب و هه‌ڵسوكه‌وت و جل وبه‌رگ و شوێنى پشوودان، هه‌رگیز ئه‌م سیفاتانه له زینده‌وه‌راندا نییه به شێوه‌یه‌كى سنوردار نه‌بێت. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش، به‌سه بوَ مروَڤی ژیر كه بزانێت خاوه‌نێك و سه‌رپه‌رشتیارێك له سه‌ریه‌وه بوونى هه‌یه‌و بىَ هوده دروستى نه كردووه، به‌ڵكو به ئامانج و تاقیكردنه‌وه هێناویه‌تییه سه‌ر زه‌وى و دوای ته‌وابوونی مۆڵه‌تی ژیانی ده‌یباته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه لێوه‌ی هاتووه، واته په‌روه‌ردگار مرۆڤی له خاك دروستكردووه، ده‌یكاته‌وه به خاك... تێكرِاى بوونه‌وه‌رى سه‌رزه‌ویشى له خزمه‌تی مرۆڤدا فه‌راهه‌م هێناوه... كوَتایی ئه‌م باسه به‌م دوو ئایه‌ته پیرۆزه ده‌هێنم كه باسى بیركردنه‌وه له خۆمان و دروستكراوه كان ده‌كات: خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْ و شَهِيدٌ {53} / فصلت . واته: ئێمه له ئاینده‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی سه‌رسورِهێنه‌ریان نیشان ده‌ده‌ین، له ئاسۆكانی بوونه‌وه‌رداو له خودی خۆشیاندا، (بێگومان ئاشكرایه كه له سه‌رده‌می زانستیدا چه‌نده نهێنییه‌كانی بوونه‌وه‌ر ئاشكرابووه، زاناكان به گشتی و زاناكانی ئه‌ستێره‌ناسی به تایبه‌تی سه‌رسامن له ورده‌كاریی و دامه‌زراوه‌یی و گه‌وره‌یی و فراوانی ئه‌م گه‌ردوونه، هه‌روه‌ها له ئاڵۆزی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی و ده‌روونی ئاده‌میزاد)، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی تا چاك بۆیان رِوونبێت و دڵنیابن كه ئه‌و زاته حه‌ق و رِاست و رِه‌وایه، ئایا شایه‌تی په‌روه‌ردگارت به‌س نییه كه به ته‌واوی ئاگا‌و زانایه به هه‌موو شتێك؟! (له هه‌موو كات و شوێنێكدا) ! وقال تعالى: {وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِّلْمُوقِنِينَ {20} وَفِي أَنفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ {21} / الذاريات . بێگومان له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه (له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و زانیاری خودا) بۆ كه‌سانێك كه به شوێن دڵنیاییدا ده‌گه‌رِێن – هه‌روه‌ها له خودی خۆشتاندا (له هه‌موو خانه‌یه‌كی له‌شدا، له هه‌موو ئه‌ندامێكدا، له هه‌موو كۆ ئه‌ندامێكدا، له رِۆح و نه‌فس و عه‌قڵدا....، به‌لگه‌ی بێ‌سنوور هه‌یه له‌سه‌ر زانایی و به توانایی و جوانكاری زاتی به‌دیهێنه‌ر) ئایا ئه‌وه بۆ بیناییتان ناخه‌نه كار ؟!
|