|
تەندروستی
|
|
سێ شەممە, 22 حوزەیران 2010 23:02 |
|
[لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ده‌ریخستووه، نه‌شتنی ددان‌و فه‌رامۆشكردنی، ته‌نها كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ددانه‌كان نابێت، به‌ڵكو كار ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی گشتی له‌شی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی دڵ. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی، كه ده‌رباره‌ی پاكڕاگرتنی ددان‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پزیشكی ددان له‌به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی گرنگی به‌پاك‌و خاوێنی ددانیان ناده‌ن (70%) كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی له‌شیان، به‌تایبه‌تی بۆ سه‌ر دڵ، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه لانی كه‌م دووجار ددانیان ده‌شۆن، كه‌متر دووچاری نه‌خۆشی ناوده‌م‌و دڵ ده‌بن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه پزیشكیه، گوێنه‌دان به‌پاك‌و خاوێنی ئه‌و به‌شه گرنگه‌ی له‌ش، هۆكارێك ده‌بێت بۆ تووشبوون به‌نه‌خۆشی مه‌ترسیداری وه‌ك گیرانی بۆرییه‌كانی دڵ.
پزیشكانی ددان له‌به‌ریتانیا ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر (11.000) یانزده هه‌زار كه‌س ئه‌نجامداوه‌و دواتر بۆیان ئاشكرابووه، كه ڕێژه‌ی (71%) یان ڕۆژانه كه دووجار ددانه‌كانیان ده‌شۆن‌و ساڵانه‌ش لانی كه‌م دووجار سه‌ردانی پزیشكی ددان ده‌كه‌ن، كه‌متر دووچاری نه‌خۆشی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ددانیان ناشۆن زیاتر دووچاری نه‌خۆشی ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی دڵ
|