|
سێ شەممە, 22 حوزەیران 2010 22:30 |
|
له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و مشتومڕه گه‌رم و ره‌خنانه‌ی سه‌باره‌ت به نه‌پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێتی زانیارییه كه‌سییه‌كان ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوك ده‌كرێن، مارك زوكه‌ربێرگ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ماڵپه‌ڕه‌كه بێده‌نگيی شكاند‌و رایگه‌یاند: پلانێكی نوێ له‌ئارادایه بۆ به‌هێزكردنی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێتی به‌كارهێنه‌ره‌كانیان كه‌ژماره‌یان ده‌گاته 400 ملیۆن.
زوكه‌ربێرگ رایگه‌یاند كه كۆمپانیاكه‌ی به‌پێی ئه‌و پلانه رێ به‌به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانتر له‌وه‌ی پێشوو گۆڕانكاریی له‌تایبه‌ته‌مه‌ندێتییاندا بكه‌ن له‌پێناو رێگرتن له‌وه‌ی كه خه‌ڵك داتا تایبه‌ته‌كانیان ببینن. وتیشی: هه‌ندێك پێیان وایه ئێمه گرنگی به پرسی تایبه‌ته‌مه‌ندێتی ناده‌ین، به‌ڵام به‌ڕاستی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه راست نیه، به‌ڵكو هاوسه‌نگییه‌ك هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌پرسی تایبه‌تمه‌ندێتی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری فه‌یسبوك ده‌ڵێت: له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی ئاسانتر هه‌بێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی زانیارییه تایبه‌تییه‌كان، كارێكی واش ده‌كه‌ین به‌ئاسانی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌لایه‌نی سێیه‌مه‌وه بووه‌ستێندرێت. هه‌فته‌ی رابردوو زوكه‌ربێرگ سه‌باره‌ت به‌مشتومڕی تایبه‌ت به‌پێشێلكردنی تایبه‌تمه‌ندێتی له‌سایته‌كه‌یدا بێده‌نگيی شكاند‌و دانی به‌وه‌دا نا كه‌هه‌ندێك هه‌ڵه كراوه‌و به‌ڵێنیدا كه‌چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات. پێشتر به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر زانیارییه كه‌سییه‌كان گروپێك هه‌ر له‌سه‌ر خودی ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوك پێكهنراو داوای بایكۆتكردنی فه‌یسبوك ده‌كه‌ن له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا.
|