|
یەک شەممە, 20 حوزەیران 2010 17:56 |
|

ئه‌م به‌سه‌رهاته له لایه‌ن بانگخوازێكه‌وه خۆی ده‌یگێرِێته‌وه‌و ده‌ڵێت: رِوژێكیان كورِی یه‌كێك له بازرگانه‌كان سه‌ردانی كردمء
ئه‌م به‌سه‌رهاته له لایه‌ن بانگخوازێكه‌وه خۆی ده‌یگێرِێته‌وه‌و ده‌ڵێت: رِوژێكیان كورِی یه‌كێك له بازرگانه‌كان سه‌ردانی كردمء پێی رِاگه‌یاندم كه باوكم زۆرنه‌خۆشه حه‌زده‌كه‌م سه‌ردانێكی بكه‌یتء كه‌مێك دڵنه‌وایی بكه‌یت. پرسیم نه‌خۆشی باوكت چییه؟ وتی: تووشی شێرپه‌نجه بووه‌و حاڵی به‌ره‌و خراپی ده‌رِوات، به‌ڵام خۆی به نه‌خۆشییه‌كه‌ی نازانێت، دكتۆر ته‌نها به ئێمه‌ی وتوه.. منیش چووم بۆ لای ئه‌و بازرگانه، بینیم له‌سه‌ر رِایه‌خێكی سپی دانیشتبوو، ته‌مه‌نی له شه‌ست ساڵ تێپه‌رِی نه‌ده‌كرد، هێشتا لاشه‌ی چالاك دیاربوو، كاتێك چاوی به من كه‌وت هه‌ستاو ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كردم، دواتر كه دانیشتین دوای كه‌مێك له‌بێده‌نگی داوای له كورِه‌كانی كرد: برِۆنه ده‌ره‌وه، كورِه‌كانی چوونه ده‌ره‌وه، دواتر من و ئه‌و به ته‌نیا له ژووره‌كه‌دا ماینه‌وه، سه‌یرێكی كردم چاوه‌كانی پرِ بوون له فرمێسك هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌لكێشاو وتی: ئاه له‌م دنیایه له‌و كاته‌ی به‌بیرم دێت من مالڕ و پاره‌و سه‌روه‌ت و سامان كۆده‌كه‌مه‌وه‌و له‌سه‌ر یه‌كیان داده‌نێم، هیچ بازرگانییه‌ك نه‌ماوه كاری تێدا نه‌كه‌م، به دنیاوه زۆر ماندوو بووم، چه‌ندان جار له پێناو بازرگانیه‌كه‌مدا په‌رستنی خودای باڵاده‌ستم فه‌رامۆش كردووه، چه‌ندان جار نوێژی به‌یانیم نه‌كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تا دره‌نگانی شه‌و هه‌ر خه‌ریكی حیسابكردن و لێكدانه‌وه‌ی وسه‌روه‌تء سامانه‌كه‌م بوم، چه‌نده رِه‌زیلیم ده‌كرد له به‌خشینی پاره به‌سه‌ر هه‌ژارو منداڵانی بێ باوكء كه‌مده‌رامه‌ته‌كاندا، چه‌نده بێ ئاگا بووم له خوێندنی قورئان، ته‌نانه‌ت له په‌روه‌رده‌كرنی منداڵه‌كانیشمدا، كه سه‌روه‌تێكی نه‌برِاوه‌ن بۆ دایك و باوك، ئه‌گه‌ر به چاكی په‌روه‌رده بكرێن. جا زۆرجار كه‌سانی وه‌ك تۆ ده‌هاتن ئامۆژگاریان ده‌كردمء پێیان ده‌وتم كه ئه‌و ئامانجه‌ی له ژیاندا بۆی دروستكراویت له بیری نه‌كه‌یت ئاگاداری عیباده‌ته‌كانت به! منیش پێم ده‌گوتن: هێشتا سه‌ره‌تای ته‌مه‌نمه، با ته‌مه‌نم ببێت به شه‌ست سالڕ ئه‌و كات خۆم ته‌رخان ده‌كه‌م بۆ عیباده‌ت، به‌ڵام ئێستا ته‌مه‌نم شه‌ست ساڵه‌و تووشی نه‌خۆشی هاتووم، به نارِه‌حه‌تی نوێژه‌كانم بۆ ده‌كرێت جا ده‌پرسم له منداڵه‌كانم نه‌خۆشییه‌كه‌م چییه؟ ده‌ڵێن: شتێكی وانییه، ته‌نها گه‌ده‌ت تووشی هه‌ندێك هه‌وكردن بووه، به‌ڵام من ده‌زانم نه‌خۆشییه‌كه‌م ئه‌وه‌نده ئاسان نییه.. دواتر ده‌ستیكرد به گریان و وتی: كورِه‌كه‌مت بینیی كه هاتووه بۆلات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانم بكه‌یت، سۆز‌و به‌زه‌یی خۆی نیشان ده‌دات، به‌ڵام تۆ رِاستی باسه‌كه ئاگادار نیت من له‌گه‌لڕ خۆمدا ده‌دوێمء بیر له ساته‌كانی رِبردووم ده‌كه‌مه‌وه، دیاره من هێنده خراپ بووم منداڵه‌كانم ئه‌وه‌نده بێ رِه‌حم و به‌زه‌یین له‌گه‌لمَدا، به‌ڵام مامۆستا با ئه‌وه‌ی له دڵمدایه بۆ تۆی باس بكه‌م، هه‌رئه‌وه‌شه زۆر دڵته‌نگی كردووم، به‌ڵێ دوێنی كورِه‌كانم له لام دانیشتبوون وایان زانی من خه‌وم لێكه‌وتووه، به‌ڵام من ئاگام له‌وان بوو كه چیان ده‌وت، ده‌ستیان كردبوو به حیسابكردنی موڵك و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌م له نێوان خۆیاندا ئاخۆ له پاره‌و بازرگانییه‌كه‌ی باوكیان هه‌ریه‌كه‌و چه‌ندی به‌ر ده‌كه‌وێت، چۆن دابه‌شی بكه‌ن دواتر ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه بوه كێشه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و باڵاخانه گه‌وره‌كه، یه‌كێكیان ده‌یگوت: ده‌بێت بیفرۆشین، یه‌كێكیشیان ده‌یگوت: نا ده‌یده‌ین به كرێ، یه‌كێكیانیش ده‌یگوت ده‌بێت ئه‌م باڵاخانه‌یه بۆمن بێت، ئه‌وه له كاتێكدا هێشتا من زیندوم و له گه‌ڵیاندام.. ئه‌ی دوای مردنم؟ جا منیش ئه‌م ئایه‌تانه‌م ده‌هاته‌وه یاد كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (مااغني عني ماليه هلك عني سلطانيه) (رب ارجعون لعلي اعمل صالحا فيما تركت).( الذي جمع ما‌لا وعدده.. يحسب ان مالة اخلده)... |