|
شەممە, 19 حوزەیران 2010 21:10 |
|
چه‌ند پسپۆڕێكی بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیاری له‌شاری لاهوری پایته‌ختی رۆشنبیری پاكستان بۆ كێبڕكێكردنی ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوك، ماڵپه‌ڕێكی هاوشێوه‌ی ئیسلامی‌یان دروستكرد‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی هیوادارن نزیكه‌ی ملیارێك و 600 ملیۆن موسڵمان ببنه به‌شداربووی ئه‌و سایته
ئه‌مه‌ش پاش بێزاریی ئه‌و كه‌سانه هات له‌سه‌ر په‌یجێكی فه‌یسبوك كه‌پێشبڕكێیه‌كی كردبووه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌كێشن. گروپێكی پسپۆڕ له‌بواری ته‌كنۆلۆژیای زیانیارییه‌كان رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 25-5 ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌یان خسته‌كار كه‌ناوی میلله‌تفه‌یسبوكهmillatfacebook.com . له‌په‌یجی سه‌ره‌كی ماڵپه‌ڕه‌كدا به‌ئینگلیزی نوسراوه: یه‌كه‌م سایتی پاكستانییه بۆ په‌یوه‌ندی و له‌موسڵمانانه‌وه بۆ موسڵمانانه‌و هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنی هه‌موو كه‌سێكی رێكوپێكی ئاینێكی تر ده‌كات. یه‌كێك له‌دیزاینه‌رانی سایته‌كه رایگه‌یاند: چه‌ندین كه‌سی پرۆفیشناڵی بواری ته‌كنۆلۆژیا 24 سه‌عاته كار له‌سه‌ر دابینكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه ده‌كه‌ن كه فه‌یسبوكی جیهانی دایناون. هه‌روه‌ك په‌یجی فه‌یسبوكه ئیسلامییه‌كه لاپه‌ڕه‌ی دوایین هه‌واڵ له‌خۆده‌گرێت و به‌شداربوان ده‌توانن كۆمێنتی له‌سه‌ر بنوسن و به‌هه‌مان شێوه‌ی فه‌یسبوكی جیهانیی ده‌توانن نامه ئاڵوگۆڕبكه‌ن و وێنه‌و ڤیدیۆ دابنێن و چات بكه‌ن. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عوسمان زوهه‌یر- ی ته‌مه‌ن 24 ساڵان به‌ڕێوه‌به‌ری كارپێكردن له‌و كۆمپانیایه‌ی هۆسته‌كه‌ی بۆ میلله‌ت فه‌یسبوك دابینكردووه رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت به‌خاوه‌نانی فه‌یسبوك بلًَێین ئه‌گه‌ر كه‌سێك خراپه به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر بكات ده‌بین به ركه‌به‌ریی و زیانی ئابوری زۆری پێ ده‌گه‌یه‌نین.
|